بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایهان بیگلەن، وتەبێژی پارتی دیموکراتیکی گەلان لە وتەکانیدا ئاماژەی بە پلانەکانی پارتی دیموکراتیکی گەلان دا لە گۆڕەپانی سیاسەتی تورکیا و وتی: بە مەبەستی دیموکراتیزە کردنی تورکیا هەم لەگەڵ بزووتنەوە کوردەکان و هەم لەگەڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی دیکەی تورکیا و پارتە سیاسییەکان هاوکاری دەکەین.
ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: یەکەمینی ئەو حیزبانە کە هاوکارییان لەگەڵ دەکەین ئەوانەن کە لە دژوارترین دۆخدا لەگەڵمان بوونە. لە بارەی ئیئتیلافمان لەگەڵ پارتی «هدی-پار» دەبێت بڵێم لە ڕێگای هاوکاری کردندا تەنها پارتەکان گرینگ نین، لەگەڵ هەموو ڕەوتە کۆمەڵایەتییەکاندا دەبێت دانووستان بکەین.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment