هێزی لێدەر"ی عێراق بەئاراستەی كەركوك دەجووڵێنرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزێكی تایبەتی عێراق، كە بە "هێزی لێدەر"ی عێراقی ناودەبێن، بەئاستەی شاری كەركوك جوڵەیان پێكراوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس هێزەكە ڕۆژی سێ‌ شەممە لەفڕۆكەخانەی بەغداوە بەئاراستەی شاری كەركووك جووڵەیان پێكراوە، ئەوەش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شارەكە.

هێزەكە سەر بەهێزی پۆلیسی فیدراڵییە و ئامانجییەی رێگە سەرەكییەكانی نێوان كەركوك‌و پارێزگاكانی تری عێراق بپارێزێت.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی كەركوك دەستیان بەجووڵەی سەربازی كردووەو بە و هۆیەشەوە مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی شارەكە دروست بووە.

سەرچاوە: شارپرێس

News Code 12888

Your Comment

You are replying to: .
captcha