بەپێی هەواڵی کوردپرێس هێزەكە ڕۆژی سێ شەممە لەفڕۆكەخانەی بەغداوە بەئاراستەی شاری كەركووك جووڵەیان پێكراوە، ئەوەش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی شارەكە.
هێزەكە سەر بەهێزی پۆلیسی فیدراڵییە و ئامانجییەی رێگە سەرەكییەكانی نێوان كەركوكو پارێزگاكانی تری عێراق بپارێزێت.
ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە چەكدارانی داعش لەناوچەكانی كەركوك دەستیان بەجووڵەی سەربازی كردووەو بە و هۆیەشەوە مەترسی لەسەر هاووڵاتیانی شارەكە دروست بووە.
سەرچاوە: شارپرێس
Your Comment