بەپێی هەواڵی کوردپرێس عه‌بادى له وته‌ى هه‌فتانه‌ى خۆي‌دا، رايگه‌ياند، هێشتا مه‌ترسیى پرۆژه‌ى دابه‌ش كردنى عێراق له ناو نه‌چووه و رێكخراوى داعش يه‌كێكه له نموونه‌كانى پرۆژه‌ى دابه‌ش كردنى عێراق.
عه‌بادى ره‌خنه‌شى له كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندن گرت و رايگه‌ياند، سه‌رمان سوڕماوه له هه‌ندێك كه‌ناڵى راگه‌ياندن، كه خزمه‌تگوزاریى ميديايى به خۆڕايى پێشكه‌ش به داعش ده‌كه‌ن و هه‌واڵى ناڕاست و هه‌ڵبه‌ستراو له به‌رژه‌وه‌ندیى داعش بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
له باره‌ى درووست كردنى هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتان، عه‌بادى گوتى: "عێراق په‌يوه‌سته به دهستوورهكهيهوه و ده‌ستووريش رێگه نادات، وڵات ببێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر وڵاتانى دراوسێ، له‌و چوارچێوه‌يه‌شدا خشتهيێكى كاتى بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه سه‌ربازييه‌كانى بيانى له‌سه‌ر خاكى عێراق داده‌نێين".
هه‌روه‌ها گوتى: "هيچ فڕۆكهيێكى بيانى به بێ ره‌زامه‌ندیى فه‌رمیی عێراق بۆى نييه ئاسمانى وڵاته‌كه‌مان به‌كاربهێنێت".
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه، وه‌زاره‌تى به‌رگری ئه‌مريكا (پێنتاگۆن) له كۆتايى ساڵى رابردوو رايگه‌ياندبوو، ژماره‌ى سه‌ربازه ئه‌مريكييه‌كان له عێراقدا 8 هه‌زار و 892 سه‌ربازه.
سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق، داواشى له هه‌مووان كرد، هاوكاریى ئاواره‌كان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵى خۆيان.
عه‌بادى، له 21ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤێمبه‌رى 2017دا سه‌ركه‌وتنى يهكجارهكیى به‌سه‌ر داعشدا له عێراق راگه‌ياندبوو، به‌ڵام له نوێترين وتاريدا ئاماژه به بوونى مه‌ترسیى ئه‌و رێكخراوه له‌سه‌ر يهكپارچهيیى خاكی عێراق ده‌كات.
لەلایێکی دیکەوە وه‌زاره‌تى به‌رگریى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، داعش له سنوورى كه‌ركووك، مه‌خمور، قائيم و چه‌ند ناوچه‌يێكى دیكه‌ی عێراق كرده‌وه‌ى تيرۆريستى ئه‌نجام ده‌دات و كۆتايیى پێ نه‌هاتووه.
سه‌رچاوه: کوردستان 24
Your Comment