بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی عێراق بە یاوەریی ژمارەیێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی عێراقی سەردانی شەنگال لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەکات.
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردووەتەوە سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی عێراق بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی لیوای 15ی سوپا، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێزەدی و هەروەها سنووری هاوبەش لەگەڵ تورکیا، بۆ شەنگال بەڕێ کەوتووە.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە سەردانەکەی غانمی بۆ شەنگال هاوکاتە لەگەڵ هەواڵی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە شەنگال و هەواڵی چوونە دەرەوەی پەکەکە لەو شارە.
سەرچاوە: فورات نیووز
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment