سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی عێراق سەردانی شەنگال دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی بەرگریی عێراق ڕایگەیاند سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی عێراق سەردانی شەنگال دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند عوسمان غانمی سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی عێراق بە یاوەریی ژمارەیێک لە فەرماندە پلەبەرزەکانی عێراقی سەردانی شەنگال لە باکووری ڕۆژئاوای پارێزگای نەینەوا دەکات.

وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردووەتەوە سەرۆکی ئەرکانی هێزەچەکدارەکانی عێراق بە مەبەستی بەسەر کردنەوەی لیوای 15ی سوپا، هێزەکانی حەشدی شەعبی ئێزەدی و هەروەها سنووری هاوبەش لەگەڵ تورکیا، بۆ شەنگال بەڕێ کەوتووە.

ئەوەش لە حاڵێکدایە کە سەردانەکەی غانمی بۆ شەنگال هاوکاتە لەگەڵ هەواڵی ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە شەنگال و هەواڵی چوونە دەرەوەی پەکەکە لەو شارە.

سەرچاوە: فورات نیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12877

Your Comment

You are replying to: .
captcha