به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه پردی گه‌شتیاریی خه‌زیمه که به سه‌ر ڕووباری سه‌یمه‌ره‌ی ئیلامه‌وه به‌سترابوو به ده‌ست که‌سانی نه‌ناسراو ڕووخا.
ئه‌و پرده گه‌شتیارییه له به‌رزاییی 85 مه‌تریی ڕووباری سه‌یمه‌ره به کێبڵ به‌سترابوو که به‌رزاییه‌که‌ی به‌رانبه‌ره له‌گه‌ڵ خانوویێکی 29 قاتی و درێژاییهکهشی 112 مه‌تر بوو. پرده‌که پردێکی گه‌شتیاری جێیسه‌رنج بوو که له به‌رزاییی 85 مه‌ترییه‌وه گه‌شتیاران گوێیان له خۆڕه‌ی ئاوی سهیمهرهوه ده‌بوو و هه‌موو ساڵێک گهشتاریێکی زۆر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یان ده‌کرد.
ئه‌و پرده له دۆڵی خه‌زیمه‌ی نێوان ئیلام و لوڕستان 14 ساڵ لهمهوپێش وه‌کوو ڕێگایێکی په‌یوه‌ندی چێ کرابوو.
قائمقامی ده‌ڕه‌شار له‌و باره‌یه‌وه رایگه‌یاند: به‌دواداچوون بۆ بکه‌رانی ئه‌و تاوانه ده‌که‌ین و پاش ئه‌وه‌ی تیمێکی پسپۆڕیمان ناردۆته ناوچه‌ی ماژین بۆمان ده‌رکه‌وتوووه هۆی ڕووخانی پرده‌که ئه‌وه بوووه به‌ئه‌نقه‌ست گرێی کێبڵه‌کان کراونه‌ته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment