چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو پردی نێوان ده‌ڕه‌شار و پۆلدوخته‌ر ده‌ڕووخێنن

به‌شی ئیلام- چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراو پردی "خزیمه‌"یان ڕووخاند که‌ پردێکی گه‌شتیاریی نێوان ده‌ڕه‌شاری ئیلام و پۆلدوخته‌ری لوڕستانه.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، شه‌وی دووشه‌ممه‌ پردی گه‌شتیاریی خه‌زیمه‌ که‌ به‌ سه‌ر ڕووباری سه‌یمه‌ره‌ی ئیلامه‌وه‌ به‌سترابوو به‌ ده‌ست که‌سانی نه‌ناسراو ڕووخا.

ئه‌و پرده‌ گه‌شتیارییه‌ له‌ به‌رزاییی 85 مه‌تریی ڕووباری سه‌یمه‌ره‌ به‌ کێبڵ به‌سترابوو که‌ به‌رزاییه‌که‌ی به‌رانبه‌ره‌ له‌گه‌ڵ خانوویێکی 29 قاتی و درێژاییه‌که‌شی 112 مه‌تر بوو. پرده‌که‌ پردێکی گه‌شتیاری جێی‌سه‌رنج بوو که‌ له‌ به‌رزاییی 85 مه‌ترییه‌وه‌ گه‌شتیاران گوێیان له‌ خۆڕه‌ی ئاوی سه‌یمه‌ره‌وه‌ ده‌بوو و هه‌موو ساڵێک گه‌شتاریێکی زۆر سه‌ردانی ئه‌و ناوچه‌یان ده‌کرد.

ئه‌و پرده‌ له‌ دۆڵی خه‌زیمه‌ی نێوان ئیلام و لوڕستان 14 ساڵ له‌مه‌وپێش وه‌کوو ڕێگایێکی په‌یوه‌ندی چێ کرابوو.

قائمقامی ده‌ڕه‌شار له‌و باره‌یه‌وه‌ رای‌گه‌یاند: به‌دواداچوون بۆ بکه‌رانی ئه‌و تاوانه‌ ده‌که‌ین و پاش ئه‌وه‌ی تیمێکی پسپۆڕیمان ناردۆته‌ ناوچه‌ی ماژین بۆمان ده‌رکه‌وتوووه‌ هۆی ڕووخانی پرده‌که‌ ئه‌وه‌ بوووه‌ به‌ئه‌نقه‌ست گرێی کێبڵه‌کان کراونه‌ته‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12869

Your Comment

You are replying to: .
captcha