عێراق پاروویێکی ئاسان نییە بۆ ئەردۆغان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هاوپەیمانێتییێکی سەرەکیی شیعەکانی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەڕلەمانی عێراق دژایەتیی دەربڕی بەرانبەر بە هێرشی تورکیا بۆ سەر شەنگال.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەحمەد ئەسەدی وتەبێژی هاوپەیمانێتیی فەتح کە هادی عامری سکرتێری ڕێکخراوی بەدر سەرۆکایەتیی دەکات لە ڕێگای بەیاننامەیێکەوە دژایەتیی توندی خۆی بەرانبەر بە هەموو چەشنە ئوپەراسیۆنێکی سەربازیی تورکیا لە خاکی عێراق دەربڕی و لە بارەی لێکەوتەی دەستدرێژییەکانی تورکیا بۆ سەر خاکی عێراق و بە هیچ نەزانینی ورە و مەعنەویاتی نیشتمانیی هاووڵاتییانی عێراق هەڕەشەی لە تورکیا کرد.

وتەبێژی هاوپەیمانیی فەتح کاردانەوەی بە لێدوانەکەی ئەم دواییەی ئەردۆغان لە سەر شەنگال پیشان داو وتی نابێت هیچ لایەنێک عێراق بە پاروویێکی ئاسان بزانێت بۆیە پێویستە قەبارەی مالیخولیاکەی خۆیان لە یەک بدەنەوە و ئەوە تێبگەن کە هاووڵاتییانی عێراقی هەرگیز لەبەرانبەر ستەم و بێدادییەوە بێدەنگ نابن.

ئەسەدی داوای لە حکوومەتی ناوەندیش کرد بە مەبەستی پاراستنی شکۆ و سەروەریی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر.

ئەوەش لە حاڵێکدایە ئەردۆغان سەرکۆماری تورکیا پاش نیوەڕۆی ڕۆژی یەکشەمە ڕایگەیاند ئوپەراسیۆنی دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە شەنگال دەستی پێکردووە بەڵام فەرماندەییی ژووری ئوپەراسیۆنی هاوبەشی عێراق چەند کاتژمێرێک پاش ئەو لێدوانە هاتنی هەر چەشنە هێزێکی بیانی بۆ ناوچەکەی ڕەت کردەوە.

سەرچاوە: بغداد الیوم

کۆدی هەواڵنێر: 60105

News Code 12856

Your Comment

You are replying to: .
captcha