بەپێی هەواڵی کوردپرێس لە یاداشتێکیاندا، ئەو کارمەندانە بێ ئومێدیی خۆیان لە بەدەمەچوونی داواکاریەکانیان لەلایەن حکومەتەوە خستوەتەڕوو،" دوای چەندین ساڵ و مانگ و رۆژ لە چاوەڕوانی مووچەکانمان و پێدانی شایستە دارییەکانی وێستگەکە، بەداخەوە نە حکومەتی هەرێم و نە حکومەتی فیدڕاڵی هەستیان بە هەستیاری و گرنگی ئەم دامەزراوە گرنگە نەکردووە".
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا هاتووە، سەرەڕای داوای لێبوردن لە هاوڵاتیان، سەرجەم کارمەندان، ئەندازیاران و لێپرسراوانی بەشەکان ئەمڕۆ ٢٦ی ئازار راوەستانی کاریان لە وێستگەکەدا راگەیاندووە.
هەروەها ئاماژەیان بەوەشداوە، هەوڵی زۆریانداوە و دڵسۆزی زۆریان نواندووە بۆ بەردەوامی لە کارەکانیان و دەڵێن" چیتر نە ئێمە و نە وێستگەکە لەتواناماندا نەماوە بەم شێوەیە کار بکەین".
کۆدی هەواڵنێر: 60105
Your Comment