خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەكانی هه‌رێمی کوردستان دەستی‌پێكردەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- خۆپیشاندانی ناڕەزایی لە شارەكانی هەولێر و دهۆک‌و ڕانییە دەستی‌پێكردەوە، ئەمە سەرەڕای بەردەوامی خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری هەولێر و دهۆک ‌و رانییە خۆپیشاندان دەستی‌پێكرد و ئێستا سەعات 11:30 دەقیقەی نیوەڕۆ بەردەوامی هەیە كە خۆپیشاندانەكان دژی حكوومەتی هەرێمە.

خۆپیشاندانەكان لە لایەن مامۆستایان‌ و فەرمانبەران رێكخراوە، بەهۆی ئەوەی حكوومەتی هەرێم ناتوانێت، مانگانە مووچەی تەواو بدات‌ و پاشەكەوتی مووچەیان بۆ دەكات، كە داوای هەڵگرتنی پاشەكەوتەكەیان دەكەن.

هاوكات لەگەڵ دەست‌پێكردنی خۆپیشاندان لە هەولێر و دهۆک‌و رانییە، لە بەیانی ئەمڕۆوە خۆپیشاندان لە شاری سلێمانی بۆ هەمان مەبەست بەردەوامە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12850

Your Comment

You are replying to: .
captcha