بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، تیمێکیان بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەندامانەی داعش دروست کرد و دواتر دەستگیریان کردن.
هاوکات وەین مەراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەستگیرکردنی ئەو چوار ئەندامەی داعش لە کەرکووک پشتڕاست دەکاتەوە و لە تویتێکدا نووسیویەتی "هاوبەشە عێراقییەکانمان بەردەوامن لە رێگری کردن لە داعش لە بەدەست هێنانی سەرچاوە، داگیر کردنی ناوچەکان و بەدەست هێنانی کاریگەری، بۆ ئەوەی رێگە نەدەن لە داهاتوودا کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن".
گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش باسی لەوەش کردووە "لە ئۆپەراسیۆنێکدا، تیمێکی هەواڵگریی کەرکووک و فەرمانگەی ئاسایشی ئەو شارە، چوار تیرۆریستی داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک دەستگیرکرد".
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment