چوار ئەندامی داعش لە کەرکووک دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق رایگەیاند چوار ئەندامی شانەیێکی داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەمید یەحیا رەسوول، گوتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق لە توویتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگری، تیمێکیان بۆ دۆزینەوەی ئەو ئەندامانەی داعش دروست کرد و دواتر دەستگیریان کردن.

هاوکات وەین مەراتۆ، گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش دەستگیرکردنی ئەو چوار ئەندامەی داعش لە کەرکووک پشتڕاست دەکاتەوە و لە تویتێکدا نووسیویەتی "هاوبەشە عێراقییەکانمان بەردەوامن لە رێگری کردن لە داعش لە بەدەست هێنانی سەرچاوە، داگیر کردنی ناوچەکان و بەدەست هێنانی کاریگەری، بۆ ئەوەی رێگە نەدەن لە داهاتوودا کاری تیرۆریستی ئەنجام بدەن".

گوتەبێژی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش باسی لەوەش کردووە "لە ئۆپەراسیۆنێکدا، تیمێکی هەواڵگریی کەرکووک و فەرمانگەی ئاسایشی ئەو شارە، چوار تیرۆریستی داعشیان لە ناوچە جیاجیاکانی کەرکووک دەستگیرکرد".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1285

Your Comment

You are replying to: .
captcha