بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەردۆغان ڕایگەیاندووە "بەم نزیکانە دەچینە شنگال لە باکووری عێراق، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆپراسیۆنێکی سەربازیمان بۆ ئەوێ دەست پێکردووە، دژی تیرۆریستان دەوەستینەوە لە ناوەوە و دەرەوە، ئیمە دەوڵەتی داگیرکار نین هەوڵی گەورەمان ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆرە".
دەست پێکردنی ئەو ئۆپراسیۆنەی سوپای تورکیا بۆ سەر شنگال لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢٣ ی ئازار کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە، کشانەوەی گەریلاکانی پەکەکەی لە قەزای شنگال ڕاگەیاند.
کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوە کردووە، کشانەوەى هێزەکانى لە قەزای شنگال بە ڕێککەوتن بووە لە نێوان هێزەکانیان و حکوومەتى عێراق.
کەجەکە دەشڵێت، گەریلاکانیان ئامانجی خۆیان لە شنگال پێکاوە و لە ئێستادا دۆخەکە ئارامە و تورکیا دەیەوێت شەڕ لە نێوان کورد و حکوومەتى عێراقدا ڕوو بدات.
ئەم هەنگاوەى پەکەکە لە شنگال لە کاتێکدایە، لە هەفتەى ڕابردووەوە بەرپرسانى ئەنقەرە زیاتر و سوورتر ڕایانگەیاند، بە هاوبەشى لەگەڵ بەغدا، ئۆپراسیۆنێک بۆ سەر پەکەکە لە شنگال ئەنجام دەدەن و ڕێگە نادەن شنگال ببێتە قەندیلی دووەم.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment