به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ژێنڕاڵ ڕائێد شاکر جه‌وده‌ت، فه‌رمانده‌ی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ئێواره‌ی شه‌ممه به ده‌رکردنی به‌یاننامه‌یێک ڕایگه‌یاند که چه‌کدارانی داعش ژماره‌یێک له هێزه‌کانی پۆلیس که پێشتر ڕفاندبوویان له سێداره داوه.
فه‌رمانده‌ی پۆلیسی عێراق له‌و باره‌یه‌وه جه‌ختی کرده‌وه که هێزه ئاماژه‌پێکراوه‌کان له ئۆپه‌راسیۆنی ئازادکردنی شاری مووسڵ له باکووری ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته به‌شدار بوون و کاتێکیش که له لایه‌ن چه‌کدارانی داعشه‌وه ڕفێندراون، چه‌کیان پێنهبوووه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که چه‌کدارانی داعش پێشتر وێنه‌ی له‌سێداره‌دانی 8 هێزی پۆلیسی عێراقیان بڵاو کرده‌وه که چه‌ند ڕۆژ پێش به دانانی داوی گه‌ڕۆک له جاده‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان شاره‌کانی که‌رکووک و به‌غدا، ئه‌وانیان له شاری دۆزخورماتوو ڕفاندبوو.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی سومه‌ریه نیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment