به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له یاداشتێكدا كه ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه، زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و بڕیاره ده‌كه‌ن و ماوه‌ی ٧٢ كاتژمێر مۆڵه‌ت ده‌ده‌نه حكوومه‌ت بۆ پێداچوونه‌وه به‌و بڕیاره، بهپێچەوانەوە هه‌ڵوێستی گردبوونه‌وه و خۆپیشاندان و بایكۆتی سه‌رتاسه‌ری ڕاده‌گه‌یێنن .
لە بەشێکی دیکەی یاداشتەکەدا، کە له لایه‌ن شوان قادر سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری سه‌ندیكای پزیشكانی كوردستان خوێندرایه‌وه، بە توندی ڕەخنە لە ڕێککەوتنی حکوومەتی ناوەندی و هەولێر گیراوە لە ناردنی مووچه‌ی ته‌واوی پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بە سیستەمی پاشەکەوت .
هەورەها لە یاداشتەکەدا هاتوووە: ئەو ڕێککەوتنە و ناردنی مووچە بە سیستەمی پاشەکەوت بە کارمەندانی تەندروستی "نیشانه‌ی گرنگی نه‌دانه به‌و توێژه".
سه‌رچاوه: خه‌ندان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment