بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش ئەوەی حکوومەتی ناوەندیی عێراق قەدەغەی گەشتی ئاسمانیی نێونەتەوەییی فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی هەڵوەشاندۆتەوە وڵاتانی جیهان ڕایانگەیاندووە بەمزووانە گەشتەکانیان بەرەو هەرێم چالاک دەکەنەوە. تورکیا باسی لەوە کردووە گەشتەکانی ئەربیل دەکاتەوە بەڵام جارێک بڕیاری لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی نەداوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕۆیتێرز، کۆمپانیای لۆفت هانزا لەمبارەوە ڕایگەیاندووە لە حەفتەی ئایندەوە گەشتەکانی لە ڤییەنای پێتەختی ئۆتریش و فرانکفۆرتی ئاڵمانیا بەرەو هەولێر و سلێمانی دەست پێدەکەنەوە و بە گوێرەی بەرنامەی گەشتەکان هێڵە ئاسمانییەکانیئۆتریش هەموو ڕۆژێک گەشتێکی بەرەو هەولێر دەبێت. کۆمپانیای لۆفت هانزای ئاڵمانیاش ڕۆژانی شەممە و سێشەممە گەشتی ئاڵمانیا بۆ هەولێری داناوە.
حکوومەتی ناوەەندیی عێراق لە دواڕۆژەکانی سێپتێمبێری ساڵی ڕابردووی زایینی و لە کاردانەوە بە بەڕێوەچوونی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی لە هەرێمی کوردستان لە ٢٥ی سێپتێمبێری ٢٠١٧ هەموو گەشتە نێونەتەوەییەکان بەرەو هەرێمی کوردستانی قەدەغە ڕاگەیاند.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠١
Your Comment