بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یاڵچین توپچوو ڕاوێژکاری باڵای ئەردۆغان لە لێدوانێکدا ئاماژەی کردە ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای تورکیا لە دەرەوەی سنوورەکانی ئەو وڵاتە و دەریبڕی: بە هەستی یەکسانی و یەکێتییەوە لە عەفرینەوە دەستمان پێکرد و تا قەندیل دەیانماڵین و پاکیان دەکەینەوە. سیخۆڕەکەکانی دەوروبەریشیان ناتوانن لە دەستی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕزگاریان بکەن. یەک بە یەک سەرکوتیان دەکەین.
لە درێژەی وتەکانیدا ئاشکراشی کرد: گەلی مەزنی تورکیا لە کورد و تورکمان و سوننە و عەلەوییەوە یەک گەلن و لە سینگیاندا جارێکی دیکەش هێزی نەتەوەیییان بزواندۆتەوە. هەر وەها کە مستەفا کەماڵ ئاتاتورک ڕایگەیاندووە سەرکەوتنی گەل تەنیا بە وەدیهاتنی ئامانجی هاوبەش مسۆگەر دەبێت. ئایندەش لە گرێوی یەکێتیی گەل و هەڵمەتی هەماهەنگدایە.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی یێنی ئاکیتی تورکیا
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment