گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ عەفرین دەستی پێکردووە

بەشی تورکیا- ژەنراڵ هۆلۆسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕای‌گەیاند گەڕانەوەی ئاوارەکانی سووریا بەرەو ئەو بەشانەی عەفرین دەستی پێکردووە کە پاکسازی کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی NTV ڕای‌گەیاند ژەنراڵ هۆلۆسی ئاکار سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا لە لێدوانێکدا باسی لەوە کردووە گەڕانەوەی ئاوارە سوورییەکان بۆ ئەو بەشانەی ناوچەی عەفرین کە پاکسازی کراونەتەوە دەستی پێکردووە.

لە درێژەدا سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونیش وتوویەتی: ١٥٧ هێزی سەربازی کە لەم ئۆپەراسیۆنەدا بریندار بوونە ئێستا دەرمانیان بۆ ئەنجام دەدرێت و ئەوانەشی کە چاک بوونەتەوە لەسەر داوای خۆیان گەڕاونەتەوە بەرەی شەڕ.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12785

Your Comment

You are replying to: .
captcha