بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆپەراسیۆنی ئاسمانی و وشکاییی هێزەکانی سوپای تورکیا لە هەرێمی کوردستانی عێراق و دژ بە پارتی کرێکارانی کوردستان لە ١٠ی مارسەوە دەستی پێکردووە و بە ئێستاشیەوە هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی هاکورکی هەرێم خەریکی پێشڕەوی بەرەو بنکە و بارەگاکانی پەکەکە لەو ناوچەیەن.
بڕیار دراوە لە قۆناغی یەکەمدا تورکیا تا قووڵایی ١٥ کیلۆمەتری خاکی عێراق دزە بکات هەموو بنکە و حەشارگە و هەمارەکانی پەکەکە پاکسازی بکات.
لەمبارەوە ئەرکانی فەرماندەیی هێزە چەکدارەکانی تورکیا ڕایگەیاندووە تاوەکوو ئێستا ئاماری کوژراوانی هێزەکانی پەکەکە لەم ئۆپەراسیۆنەدا گەیشتۆتە ٥٥ کەس.
شیاوی ئاماژەیە سەرچاوە ئەمنییەکانی حکوومەتی تورکیا باسیان لەوە کردووە ئامانجی سەرەکیی ئەم ئۆپەراسیۆنە پاکسازیی هێڵی پێوەندیی قەندیل – شەنگال – سووریایە.
سەرچاوە: تەلەفزیۆنی ئێنتیڤی
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment