پاپا فرانسیس لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاپای ڤاتیکان پەیامێکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بڵاو کردەوە کە تیایدا سوپاسی خەڵکی کوردی کردووە بۆ پێشوازییە گەرمەکەیان.

کوردپرێس:

پاپا فرانسیس پاپای ڤاتیكان له‌ تویتێكدا ئاماژەی بە سەردانەکەی ئەم دوایییەی خۆی بۆ هەرێمی کوردستان کردووە و دەڵێت، كه‌ له‌ مه‌راسیمی پێشوازییه‌كه‌ی له‌ هه‌ولێر كه‌ به‌ به‌شداریی سه‌رۆكی هه‌رێم و سه‌رۆك وه‌زیران و هاوڵاتیان بووه‌، پیامی برایه‌تیی پێگه‌یشتووه‌.

پاپا نووسیویشیه‌تی: "جارێكی تر سوپاسی گه‌لی كورد ده‌كات به‌ هۆی ئه‌و پێشوازییه‌ گه‌رمه‌ی لێیان كردووه‌."

رۆژی پێنجی ئه‌م مانگه‌ پاپای ڤاتیكان به‌سه‌ردانێك گه‌یشته‌ عێراق و رۆژی حه‌وتی مانگیش سه‌ردانی هه‌ولێری كرد و له‌ یاریگای فره‌نسۆ هه‌ریریی شاره‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونی 10 هه‌زار كه‌س رێوره‌سمێكی ئایینیی به‌ڕێوه‌ برد.

News Code 1278

Your Comment

You are replying to: .
captcha