بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغان ڕایگەیاندووە ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی کۆبوونەوەی کوردەکان بۆ گێڕانی ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠١٨ و لە ناوچەی باکرکووی ئەستەمووڵ پۆلیسی ئەو شارە ٣٤ کەسی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیر کردووە.
کوردەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لەبەردەم دادگای باکرکووی لە ئەستەمووڵ کۆ بوونەوە و ئاهەنگی نەورۆزیان هەر لەوێ بەرپا کرد. ژمارەیێک لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان و بڕێک هێمای ئەو پارتەیان بەدەستەوە بوو کە پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەمووڵ دەستی لە ئاهەنگەکە وەردا و ٣٤ کەسی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپێکی تیرۆریستی قۆڵبەست کرد.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment