بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان ٣٤ کەس لە ئاهەنگی نەورۆز دەستگیر کران

بەشی تورکیا- ڕۆژی ڕابردوو پۆلیسی ئەستەمووڵ ٣٤ کەسی لە ئاهەنگی نەورۆز لە گەڕەکی باکرکووی ئەو شارە دەستبەسەر کردووە کە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان خراوەتە پاڵیان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەواڵدەریی دۆغان ڕای‌گەیاندووە ڕۆژی ڕابردوو لە میانەی کۆبوونەوەی کوردەکان بۆ گێڕانی ئاهەنگی نەورۆزی ٢٠١٨ و لە ناوچەی باکرکووی ئەستەمووڵ پۆلیسی ئەو شارە ٣٤ کەسی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان دەستگیر کردووە.

کوردەکانی تورکیا ڕۆژی ڕابردوو لەبەردەم دادگای باکرکووی لە ئەستەمووڵ کۆ بوونەوە و ئاهەنگی نەورۆزیان هەر لەوێ بەرپا کرد. ژمارەیێک لە ئامادەبووانی ئاهەنگەکە وێنەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان و بڕێک هێمای ئەو پارتەیان بەدەستەوە بوو کە پۆلیسی دژە تیرۆری ئەستەمووڵ دەستی لە ئاهەنگەکە وەردا و ٣٤ کەسی بە تۆمەتی بانگەشە بۆ گرووپێکی تیرۆریستی قۆڵبەست کرد.

کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥

News Code 12777

Your Comment

You are replying to: .
captcha