کوردپرێس:
غازى فەیسەڵ فەرماندەى هێزەکانی پێشمەرگە لە سنورى چیاى قەرەچوغ بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بۆردومانەکە لەلایەن فرۆکەکانى هاوپەیمانى نێودەوڵەتى دژى داعشەوە کراوەتە سەر مۆڵگەکانى داعش لەو سنورەدا.
غازى فەیسەڵ دەشڵێت، بۆردومانەکە لە چوارچێوەى ئەو ئۆپراسیۆنەدایە، کە بڕیارە لەو ناوچانەدا دەست پێبکات بۆ کۆتاییهێنان بە چالاکییەکانى چەکدارانى داعش لەو ناوچانە.
لە سەرەتای ساڵی رابردووەوە، عێراق ئۆپەراسیۆنی دژ بە چەکدارانی داعش لە وڵاتەکەدا دەست پێکردووە و لەو کاتەشەوە تاوەکوو ئێستا چەندین چەکدار کوژراون و دەستگیر کراون و مۆڵگەکانیان تێکدراوە.
*لە ئێن ئاڕ تی گیراوە
Your Comment