بەشی سووریا- ئەنگێلا مێرکڵ هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین ئیدانە دەکات و دەڵێت "ئەوەی لەوێ روو دەدات جێگەی قبووڵ کردن نییە".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆبوونەوەی پەرلەمانی وڵاتەکەی، رایگەیاند، سەرەڕای ئەوەی تورکیا نیگەرانیی ئەمنیی "بەجێ و شەرعی" هەیە، بەڵام ئەوەی لە عەفرین روو دەدات جێگەی پەسند کردن نییە.

ئەنگێڵا مێرکڵ گوتیشی "لە عەفرین هەزاران هەزار سڤیل سەرکوت دەکرێن، دەمرن یان دەربەدەر کراون. ئێمە بە توندترین شێوە ئەوە ئیدانە دەکەین".

تورکیا لە 20-1-2018 ئۆپەراسیۆنی سەربازیی بە پشتیوانیی سوپای سووریای ئازاد بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی عەفرین لە رۆژئاوای کوردستان دەست پێکرد، دوای دوو مانگ و لە رۆژی 18-3-2018 سوپای تورکیا و گرووپە ئۆپۆزیسیۆنەکان چوونە نێو عەفرین.

سەرچاوە: ڕووداو

News Code 12765

Your Comment

You are replying to: .
captcha