ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین، بووەتە هۆی خۆیەکخستنەوەی داعش

بەشی جیهان- بەرپرسانی ئەمریکی دەڵێن ئۆپەراسیۆنی تورکیا لە عەفرین، بووە هۆی خۆیەکخستنەوەی داعش و جووڵەی ئەو گرووپە تیرۆریستییە لە هەندێک ناوچەکانی سووریا زیادی کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕابرت منینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پاش داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیا گرووپە سەربزیوەکانی سەر بەو وڵاتە لە سووریا وتی: ئێمە زۆر نیگەرانی کاریگەرییەکانی شەڕی عەفرینین، ئێمە دەمانەوێت دوژمنییەکان کۆتایی پێبێت پێش لەوەی کە دووبارە داعش دەرفەتی خۆیەکخستنەوەی ببێت.

منینگ ئاماژەی دا بە کاریگەرییە نەرێنییەکانی هێرشی تورکیا بۆ سەر عەفرین و وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی دژی داعش لە چاو پێش هێرشی تورکیا لاواز بووە.

بەگوێرەی نووسراوەی سی ئێن ئێن ژمارەیێک لە بەرپرسانی ئەمریکی هۆشدارییان داوە بە بۆنەی هەوڵەکانی تورکیاوە شەڕی داعش وەستێندراوە.

سەرچاوە: CNN

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12739

Your Comment

You are replying to: .
captcha