بەپێی هەواڵی کوردپرێس، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەی لە پەرلەمانی تورکیا، وتیشی: کاتێک گوتمان "وەرن لێرەدا ئەم رێکخراوە تیرۆریستییانە پاک بکەینەوە" لە کوێ بوون؟ ئێوە بە ھەماھەنگی کردن لەگەڵ رێکخراوی تیرۆریستی گوتبووتان داعش پاک دەکەینەوە. کاتێک گوتمان ھەڵە دەکەن، وەرن پێکەوە ئەمە بکەین باوەڕتان بە ئێمە نەکرد.
ئەردۆغان درێژەی دا لە لایێکەوە دەڵێی تورکیا ھاوبەشی ستراتێجی ئێمەیە و دواتر دەچی ھەماھەنگی لەگەڵ تیرۆریستان دەکەی. ئیتر راستییەکان ئاشکرایە. ئەگەر ھاوبەشی ستراتیجیین لەگەڵ ئێمە، ئەوا رێز لە ئێمە دەگرن و پێکەوە دەڕۆین. ئێوە ھەستان ئێمەتان ھەڵخەڵەتاند. ھەڵخەڵەتاندنێکی وەھا کە زیاتر لە پێنج ھەزار بارھەڵگر چەکتان ناردە ئێرە. دوو ھەزار کارگۆ چەکیشتان نارد. ئێمە بە پارەی خۆمان چەکمان ویست کەچی نەتاندا، بەڵام بێ بەرامبەر چەک و تەقەمەنیتان بە رێکخراوی تیرۆریستی دا. ئەمە چی ھاوبەشییێک و ھەماھەنگییێکە؟ ئێستاش لەناو ئەو تونێلانەی کراوەتەوە، چەک و کۆگای تەقەمەنی و خانووی تەقەمەنی ھەیە. سەیر بکەن ئێستا ھەمووی لەناو دەبەن. ئەوان ھەڵدێن ئێمە راویان دەنێین. گشت ئەو کەلوپەلە سەربازییانە پەیتا پەیتا دەگاتە دەستمان".
سەرچاوە: کەناڵی NTV
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment