بۆ هەمیشە داعشمان لە کەرکووک دوور خستەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی هەواڵی سەقامگیریی دۆخی ئەمنیی لە شاری کەرکووک بە بۆنەی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەم دواییەی ئەو هێزە لە ناوەند و دەرەوەی ئەو پارێزگایە ڕاگەیاند.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەلی حسێنی وتەبێژی میحوەری باکووری حەشدی شەعبی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ڕەشەمە لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الاتجاە پرس»دا ڕایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی سەربازیی ئەم دواییانە دژی گرووپی تیرۆریستیی داعش لە ناوچە جیاوازەکانی پارێزگای کەرکووک و دەڤەری ئەو پارێزگایە بۆەتە هۆی لە ناو چوونی مۆڵگەکان و سەرپەناکانی ئەو گرووپە و ژمارەیێکی زۆر چەکی و تەقەمەنی بەجێماوی داعش دەستی بەسەردا گیردراوە.

حسێنی لەو بارەیەوە جەختیشی کرد ئەۆپەراسیۆنەکەیان بۆ هەمیشە داعشی لە ناوچەکە وەدەر خستووە و هەوڵەکان بۆ سەقامگیر کردنی پارێزگاکانی سەلاحەدین و دیالە درێژەی دەبێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12734

Your Comment

You are replying to: .
captcha