٢٠ ئازار ٢٠١٨ - ٠٩:٥٠
سەرۆک کۆمار گەیشتە کرماشان

بەشی کرماشان- حەسەن ڕۆحانی سەرلە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە گەیشتە کرماشان.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆمار سەر لە بەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە 29ی ڕەشەمە بە ئامانجی بەسەر کردنەوەی لێقەوماوانی بوومەلەرزە و کردنەوەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنی کرماشان گەیشتە فڕۆکەخانەی کرماشان.

حەسەن ڕۆحانی پاش گەیشتنی لە لایەن ئایەتۆڵڵا مستەفا عولەما نوێنەری وەلی فەقی لە پارێزگا و پێش نوێژی هێنی ئەو شارە، هووشەنگ بازوەند پارێزگاری کرماشان و نوێنەری کرماشان لە پەرلەمان پێشوازیی لێکرا.

دوکتور ڕۆحانی لە فڕۆکەخانەدا لە ئاپۆڕەی هەواڵنێراندا ڕایگەیاند: زۆر خۆشحاڵم کە دواهەمین سەفەرم لە ساڵی 96دا بۆ پارێزگای کرماشان بوو. لەم سەفەرەدا سەردانی ئەو ناوچانە دەکەین کە بە هۆی بوومەلەرزەوە زیانیان لێکەوتبوو و لەو سەردانەدا زانیاریی زیاتر لە بارەی بەرەو پێش چوونی بەرنامەکان لە ناوچە لێقەوماوەکان بەدەست دێنێن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 12729

Your Comment

You are replying to: .
captcha