بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو ڕۆژ پاش داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیا و سوپای ئازادی سووریاوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی عەفرین و ڕەوشی خەڵکی ئەو شارە نیگەرانیی خۆی دەربڕی.
هیزەر نوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیێکدا دەڵێت: «ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبارەی دۆخی عەفرینەوە نیگەرانە»
ناوبراو لە بەیاننامەکەیدا زیادی کرد: زۆرینەی حەشیمەتی عەفرین کە کوردن بە هۆی هەڕەشەی ئەرتەشی تورکیا و هێزەکانی ئۆپۆزیسیۆنەوە شارەکەیان چۆڵ کردووە.
راب مانینگ وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکاش بەبێ ئەوەی ناوێک لە تورکیا ببات ڕایگەیاند لە دۆخی عەفرین نیگەرانە و داوای کرد هەوڵی سەربازی بوەستێندرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment