شەکرى و عەلاوى و کازمى سێ کاندیدی نوێ بۆ جێگرەوەی عەبدولمەهدی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامێکى هاوپەیمانى فراکسیۆنى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند: لایەنە سیاسییەکان لەسەر ناوی سێ کاندید رێککەوتوون بڕیارە لە ماوەی داهاتوودا یەکێکیان بۆ پێکهێنانی حکوومەت رابسپێرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبود عیساوى بە ئاژانسەکانى هەواڵى عێراقى ڕاگەیاندووە: لایەنەکان لەسەر هەرسێ ناوی عەلى شەکرى و محەمەد تۆفیق عەلاوى و مستەفا کازمى رێککەوتوون، دەشڵێت، ئەو سێ کاندیدەى کە دیاری کراون، دەتوانرێت بگۆڕدرێن، بەڵام عەلى شەکرى نزیکترین پاڵێوراوە بۆ ئەوەى سەرۆکوەزیرانى حکوومەتى عێراق وەربگرێت.

بەپێى زانیارییەکان، سەرۆکایەتى کۆمار لە ماوەى ٢٤ کاتژمێرى داهاتوودا پاڵێوراوى سەرۆکوەزیران دیاری دەکات کە بە تەوافق رێکەوتنى لەسەرکراوە.

پێشتریش ئەندامێکى فراکسیۆنى حیکمە رایگەیاندبوو، لەم هەفتەیەدا کاندیدى سەرۆکوەزیران یەکلای دەکرێتەوە، کە ناوى سێ کەس رێکەوتنى لەسەر کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 127264

Your Comment

You are replying to: .
captcha