کوردپرێس: بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، سەفین دزەیی، بهرپرسی فهرمانگهی پهیوهندییهكانی دهرهوهی هەرێم لەگەڵ لیژنهى پهیوهندییهكانی پەرلەمانی کوردستان کۆبووەتەوە و لەبارەی هەڵوێستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەمەڕ گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران و لێکەوتەکانی لەسەر هەرێمی کوردستان گفتوگۆ کراوە.
سەفین دزەیی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە: "هەڵوێستی حکوومەتی هەرێم لەبارەی گرژییەکان و ململانێی نێوان ئەمریکا و ئێران ئەوەیە کە هەرێمی کوردستان بێلایەن بێت و نەبێتە بەشێک لەو ململانێیە".
رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنهى پهیوهندییهكانی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، سیاسەتی راگرتنی باڵانس لهنێوان ئەمریکا و ئێران لە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستانە.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment