بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە کاردانەوەی لەبارەی ڕاپۆرتی پێدانی تەنها یەک لە چواری مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پیشان داو وتی: حکوومەتی فیدراڵی بڕی 318 ملیار دینار تەرخان دەکات تا لە نێوان هەموو فەرمانبەرانی هەرێمدا دابەش بکرێت.
حەدیسی لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «بغداد الیوم»دا لەو بارەیەوە زیادی کرد: میکانیزمی پێدانی مووچە بۆ دەوڵەتی فیدراڵ بەم شێوەیە کە بڕێک لە پارەکە فەراهەم داکات و ئەو بڕەکەی دیکەشی دەبێت لە لایەن هەرێمی کوردستانەوە لە ڕێگای هەناردە کردنی نەوەتەوە دابین بکرێت.
وتەبێژی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق هەروەها ڕاشیگەیاند: هەرێمی لە ڕۆژێکدا نزیک لە 300 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و حکوومەتی هەرێم دەبێت لە ڕێگای داهاتی هەناردە کردنی ئەو نەوتەوە مووچەی فەرمانبەرانی خۆی تەواو بکات.
ئەوەش لە حاڵێکدایە کە پێشتر نووسینگەی عەبادی ڕایگەیاندبوو کە وەزارەتی دارایی دەوڵەتی فیدراڵی عێراق مووچەی هەموو فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هێزی پێشمەرگەیشەوە بە تەواویی دابەش دەکات و چاودێڕیی وردی لەسەر دەبێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment