بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فێدریکا مووگرینی سەرۆکی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپا کاردانەوەی لەبارەی داگیر کردنی عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیا و میلیشیاکانی سوپای ئازاد پیشان داو وێڕای ڕەخنە گرتن لە تورکیا وتی: "من لەو بارەیەوە نیگەرانم".
ناوبراو بە ئاسۆشەیتێد پرێسی وت: بڕیار بوو هەوڵە نێونەتەوەییەکان تەرکیز لەسەر دابەزاندنی هەوڵی سەربازی بکەن نەک زیاد بوونی.
هەروەها ئاڵدار خەلیل یەکێک لە بەرپرسانی باڵای کوردی سووریا دەڵێت هەوڵی تورکیا بۆ کونترۆڵی عەفرین داگیرکارییە و ناوچەکانی دیکەی سووریا دەکەونە ژێر کاریگەریی هەوڵی تورکیاوە.
چاودێری مافی مرۆڤی سووریاش ڕۆژێک پاش داگیر کردنی عەفرین لە لایەن تورکیاوە ڕایدەگەیێنێت: تاڵان و چەپاوی خانوو و دووکانەکانی شاری عەفرین لە لایەن ئەرتەشی تورکیا و سوپای ئازادەوە دەستی پێکردووە. هەواڵدەریی فرانس 24 وێنەکانی ئەو تاڵانکارییەی بڵاو کردووەتەوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment