هه‌ڵوه‌شاندنەوه‌ی پلان و رێوشوێنی نەورۆز لە پارێزگای سلێمانی بە بۆنەی هاوخەمیی لەگەڵ عەفرین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پارێزگاری سلێمانی و هەڵەبجە سەرەڕای رەت كردنەوەی لە لایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە بڕیاری ماتەمینیان لە پارێزگاكان جێبەجێ كرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، هەڤاڵ ئەبووبەكر شەوی رابردوو بۆ شاری عفرین لە كوردستانی سووریا، ماتەمنینی سێ‌ رۆژەی لە پارێزگاكە راگەیاند، بەڵام حكوومەتی هەرێم ئەوەی رەت كردەوە.

سەرەڕای رەت كردنەوە، هەڤاڵ ئەبوبەكر ئەمڕۆ دوو شەممە بڕیاری ماتەمینی جێبەجێ كرد، بۆ ئەوەش ئاڵای كوردستان‌ و عێراقی لە بینای پارێزگاری سلێمانی هێنایە خوارەوە.

ناوبراو لەو بارەوە لە پەیجی فەرمیی پارێزگاریی سلێمانی وێنەی هێنانە خوارەوەی ئاڵای كوردستانی بڵاو كردووەتەوە و لە سەریشی نووسیوە: "ڕۆژی ماتەم بۆ ئاشتی، بۆ كۆتای هێنان بەشەڕ لە عەفرین و هەموو پنتێكی دنیا".

پارێزگاری سلێمانی ئەو وێنەیەشی لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووک لە پەیجەكەی پارێزگاریی سلێمانییەوە شێر كردووە و بڵاوی كردووەتەوە.

قایمقامیه‌تی كه‌لاریش رایده‌گه‌یێنێت، ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڵ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كۆ بوونه‌ته‌وه‌ و پلان و رێوشوێنی پێویستیان بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز گرتوه‌ته‌به‌رن به‌ڵام هه‌موو ئاهه‌نگه‌كانیان هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه‌ی به‌هۆی دۆخی عه‌فرینه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12721

Your Comment

You are replying to: .
captcha