ڕاوێژکارێکی یه‌کێتی هۆشدار له‌سه‌ر خواستی تورکیا بۆ داگیر کردنی هه‌رێم ده‌دات

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ڕاوێژکارێکی ئایینیی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتی ئاماژه‌ به‌ پێشڕه‌ویی سوپای تورکیا له‌ 15 کیلۆمه‌تری خاکی هه‌رێم دژ به‌ په‌که‌که‌ ده‌کات و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر حیزب و به‌رپرسانی هه‌رێم -له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی که‌ ده‌کرێنه‌ سه‌ر عه‌فرین- هه‌ڵوێستێکی جیدی و کردارییان نه‌بێت ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ بکه‌ین که‌ تورکیا هه‌رێمی کوردستان داگیر ده‌کات.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مه‌لا نیازیی هه‌ورامانی ڕاوێژکاری ئایینیی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان به‌ ڕۆژنیووزی ڕاگه‌یاند: ئه‌و کۆمه‌ڵکوژییه‌ی تورکیا ئه‌نجامی ده‌دات گه‌وره‌ترین زوڵمه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌له‌که‌مان و کوردیش گه‌وره‌ترین زوڵمی لێده‌کرێت.

نیازیی ئاماژه‌ی به‌ مه‌ترسییه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورکیا کرد و وتی: مه‌ترسییه‌که‌ ته‌نها له‌ عه‌فرین نییه‌ به‌ڵکوو له‌سه‌ر کۆی گشتی گه‌له‌که‌مانه‌ بۆیه‌ ده‌بێت تاکه‌کانی کورد هه‌ست به‌ مه‌ترسییه‌کان بکه‌ن چوونکه‌ ئه‌گه‌ر هه‌ڵوێستی جیدی و کرداره‌کیمان نه‌بێت ده‌بێ چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ش بکه‌ین که‌ هه‌رێمی کوردستانیش داگیر بکرێت.

ئه‌و ڕاوێژکاره‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کێتیی نیشتیمانیی کوردستان سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڵوێستی حزبه‌کانیش وتی: وه‌ک یه‌کێتی له‌ سه‌ره‌تای هێرشه‌کانی تورکیاوه‌ هه‌ڵوێستمان هه‌بوووه‌ و هه‌ڵوێستی گه‌رم و گوڕ و جیدیترمان ده‌بێت له‌سه‌ر ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌کرێنه‌ سه‌ر عه‌فرین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12711

Your Comment

You are replying to: .
captcha