به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نوێنه‌رانی 48 حیزبی سیاسی، بنکه‌ی مه‌ده‌نی، سه‌ندیکا و ئه‌نجومه‌ن و ژووری بیری جۆراوجۆری تورکیا له دیاربه‌کر دژ به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا و سوپای ئازادی سووریا له عه‌فرین به‌یاننامه‌یێکیان ده‌رکرد.
له به‌یاننامه‌که‌دا ئاماژه کراوه‌ته وێران بوونی ژێرخانه‌کانی به‌شی ئاو و به‌رق له عه‌فرین و هه‌موو ئه‌و نه‌خۆشیانه‌ی خه‌ڵکی عه‌فرین به‌هۆی نه‌بوونی ئاوی خاوێنه‌وه ڕووبه‌ڕووی بوونه‌ته‌وه و هاتوووه: کێشه‌ی کورد له ڕێگای ئاشتیخوازانه‌وه چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و هیچ ڕێگایێکی نییه بێجگه له به‌کارهێنانی هه‌موو ئامرازه‌کانی دیموکراسی و دادوه‌ری. ئه‌مه‌ش ڕاستییێکی 40 ساڵه‌یه و ئێمه تێچووی زۆرمان بوووه له‌پێناو ئه‌م ئه‌زموونه و هه‌موو بنکه سه‌ربازی، سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌مه تێگه‌یشتوون.
هه‌روه‌ها باسیش له‌وه کراوه ئه‌م شێوازه‌ی ئێستا به کار ده‌برێت و تورکیا تووشی کێشمه‌کێش و ته‌نگه‌ژه‌ی زیاتر ده‌کاته‌وه و وێڕای له‌ده‌ست چوونی هێز و وزه‌یێکی زۆر لاوازی ده‌کات.
له به‌یاننامه‌که‌دا داوا له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان، کۆنگره‌ی ئه‌ورووپا، په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا و هاوپه‌یمانیی نێونه‌ته‌وه‌ییی دژه‌داعش و ڕووسیا کراوه تورکیا و سوپای ئازادی سووریا ڕازی بکه‌ن که عه‌فرین چۆڵ بکه‌ن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی دیوار
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment