به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جیبه نه‌جیب له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: به دوای چوونی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پاسپۆرت، گومرک و هێزه ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ فڕۆکه‌خانه و ده‌روازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به کردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌خانه و ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه‌کانی هه‌رێم به ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ جێبه‌جێ کراوه.
ناوبراو ده‌شڵێت: به‌غدا پاره‌یێک نزیک به 400 میلیارد دیناری له بانکی مه‌رکه‌زیی هه‌ولێر بۆ خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به وه‌کاله‌ت داناوه و بڕیاره له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت.
نه‌جیبه نه‌جیب ڕاشیگه‌یاند: هه‌ندێک پرس له‌وان جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌بودجه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له بودجه‌ی گشتیی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کراوه و چاره‌ی ئه‌و پرسانه بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان دوا ده‌خرێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی "الموقف العراقی"
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment