ناکۆکییه‌کانی هه‌ولێر- به‌غدا له‌سه‌ر نه‌وت، ماده‌ی 140 و بودجه‌ درێژه‌ی هه‌یه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ده‌ڵێت: هێشتاکه‌ هه‌ندێک پرس وه‌کوو به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان، جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور تایبه‌ت به‌ ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان و دیاری‌کردنی به‌شه‌بودجه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و چاره‌سه‌ر کردنیان دوا ده‌خرێت بۆ پاش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، نه‌جیبه‌ نه‌جیب له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: به‌ دوای چوونی فه‌رمانبه‌رانی ئیداره‌ی پاسپۆرت، گومرک و هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ بۆ فڕۆکه‌خانه‌ و ده‌روازه‌کانی هه‌رێمی کوردستان ڕێککه‌وتنی نێوان هه‌ولێر- به‌غدا سه‌باره‌ت به‌ کردنه‌وه‌ی ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌ و ڕاده‌ست کردنی ده‌روازه‌کانی هه‌رێم به‌ ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵ جێبه‌جێ کراوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌غدا پاره‌یێک نزیک به‌ 400 میلیارد دیناری له‌ بانکی مه‌رکه‌زیی هه‌ولێر بۆ خه‌رج کردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی کوردستان به‌ وه‌کاله‌ت داناوه‌ و بڕیاره‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بدرێت.

نه‌جیبه‌ نه‌جیب ڕاشی‌گه‌یاند: هه‌ندێک پرس له‌وان جێبه‌جێ کردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان و به‌شه‌بودجه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی هه‌رێم له‌ بودجه‌ی گشتیی عێراق چاره‌سه‌ر نه‌کراوه‌ و چاره‌ی ئه‌و پرسانه‌ بۆ دوای هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان دوا ده‌خرێت.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12702

Your Comment

You are replying to: .
captcha