ڤێنووس و زاوە سبەی شەو یەک دەگرنەوە

بەشی زانست و تەکنۆلۆژیا- ئاسمانی ئێوارە وەختی ڕۆژی دووشەممە 28ی ڕەشەمە دیاردەی جوانی یەک گرتنەوەی دووگەڕەستێرەی ڤێنووس و زاوەی پێوە دیار دەبێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارە وەختی ڕۆژی دووشەممە 28ی ڕەشەممەی ساڵی 1396 هەردوو گەڕەستێرەی ڤێنووس (ناهید) و زاوە (عەتارد) دەگەنە نزیکترین مەودای خۆیان و ئەمەش دەبێتە دواهەمین دیاردەی بۆشایی ئاسمان لە ساڵی 1396ی کۆچی هەتاوی.

زاوە چکۆلەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و لە ئەوانی دیکە بە خۆر نزیکترە. خێرایی سووڕانیشی بە شێویێکە ئەگەر لەوەی ژیاباین لە دوو ساڵدا تەنیا سێ شەو و ڕۆژمان دەبینی.

هەروەها زاوە خێراترین گەڕەستێرەی کۆمەڵەی خۆریشە و بەخێرایی 48 کیلۆمەتر لە چرکەدا بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە.

ڤێنووس دووهەم گەڕئەستێرەی نزیک بە خۆرە و بە ئەستێرەی بەرەبەیان ناوبانگی دەر کردووە لە زەوییەوە نزیکە و هەموو بەیانی و ئێوارەیێک بە کاتی کەم دیارە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12690

Your Comment

You are replying to: .
captcha