بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئێوارە وەختی ڕۆژی دووشەممە 28ی ڕەشەممەی ساڵی 1396 هەردوو گەڕەستێرەی ڤێنووس (ناهید) و زاوە (عەتارد) دەگەنە نزیکترین مەودای خۆیان و ئەمەش دەبێتە دواهەمین دیاردەی بۆشایی ئاسمان لە ساڵی 1396ی کۆچی هەتاوی.
زاوە چکۆلەترین هەسارەی کۆمەڵەی خۆرە و لە ئەوانی دیکە بە خۆر نزیکترە. خێرایی سووڕانیشی بە شێویێکە ئەگەر لەوەی ژیاباین لە دوو ساڵدا تەنیا سێ شەو و ڕۆژمان دەبینی.
هەروەها زاوە خێراترین گەڕەستێرەی کۆمەڵەی خۆریشە و بەخێرایی 48 کیلۆمەتر لە چرکەدا بە دەوری خۆردا دەسووڕێتەوە.
ڤێنووس دووهەم گەڕئەستێرەی نزیک بە خۆرە و بە ئەستێرەی بەرەبەیان ناوبانگی دەر کردووە لە زەوییەوە نزیکە و هەموو بەیانی و ئێوارەیێک بە کاتی کەم دیارە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment