هێزی پێشمه‌رگه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ که‌رکووک و ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وته‌بێژی هێزه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا ئاشكرای كرد: به‌م نزیکانه‌ به‌و نێوه‌ندگیرییه‌ی که‌ ئه‌مریکا له‌ نێوان هه‌ولێر- به‌غدا ئه‌نجامی ده‌دات هێزی پێشمه‌رگه‌ بۆ که‌رکووک و ناوچه‌ کێشه‌له‌سه‌ره‌کان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مزاحم حوێت وته‌بێژی هێزه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی نه‌ینه‌وا له‌ لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان 24 ڕای‌گه‌یاند: به‌م نزیكانه‌ شاندێكی باڵای ئه‌مه‌ریكی به ‌مه‌به‌ستی سه‌رپه‌رشتی كردنی دووباره‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بۆ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان سه‌ردانی به‌غدا و هه‌ولێر ده‌كات. ئه‌وان پێشتر له ‌ڕێگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی خۆیانه‌وه‌ داواكارییێكیان ئاراسته‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا كردوووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی واشنتۆن نێوه‌ندگیری له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات تاوه‌كوو هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌كانیان.

وته‌بێژی هێزه‌ سوننه‌كان ئاشكراشی كرد ئه‌مریكا وه‌ڵامی ئه‌و داواكارییه‌ی ئه‌وانی داوه‌ته‌وه‌ و گرێنتی به‌وان داوه به‌م نزیكانه‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌ سه‌رپه‌رشتی ئه‌مه‌ریكا ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و گوتیشی: ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ناوچانه‌ به‌ هاوبه‌شی له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان كردۆته‌وه‌.

ناوبراو گوتیشی: ئه‌مه‌ریكا به‌ حكوومه‌تی به‌غدای ڕاگه‌یاندوووه‌ كه‌ پێویسته‌ پیشمه‌رگه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان و ژوورێكی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیش له‌ نێوان پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ سه‌رپه‌رشتیی ئه‌مریكا پێک بهێندرێت.

موزاحم حوێت ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات ئه‌مریكا هێزه‌ عه‌ره‌به‌ سوننه‌كانی له‌و هه‌نگاوه‌ ئاگادار كردۆته‌وه‌.

شایانی باسه‌؛ له‌ کاتی هێرشی داعش بۆ سه‌ر عێراق ناوچه‌ کێشه‌ له‌سه‌ره‌کان و که‌رکووک له‌ لایه‌ن هێزی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ بنده‌ست داعش ئازاد کران به‌ڵام له‌ 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ كه‌ركووک و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌و ناوچانه‌ کشانه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12680

Your Comment

You are replying to: .
captcha