به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا ئاماژه به ئۆپه‌راسیۆنی سوپای تورکیا له باکووری سووریا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: به‌شێکی زۆر له عه‌فرین کۆنتڕۆڵ کراوه. پێشتر ڕووبه‌ری دوو هه‌زار كیلۆمه‌تری چوارگۆش له ناوچه‌كانی وه‌ک جرابلۆس، عه‌زاز و باب له تیرۆر پاک كرابوویه‌وه. ئه‌مڕۆ له‌و ناوچانه‌دا 140 هه‌زار سووری سته‌مدیده له ئارامی و ئاشتیدا له ماڵه‌كانیاندا ده‌ژین. به هه‌مان شێوه كاتێ عه‌فرینمان كۆنترۆڵ كرد هه‌موو ئه‌و خوشک و برایانه‌مان كه به ناچاری له‌وێ ماڵ و حاڵیان جێ هێشتوووه دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵه‌كانیان. له باب تاکوو ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و هه‌روه‌ها ڕۆژئاوای فورات به جێگه‌ی بنکه و باره‌گای تیرۆریستان کریدۆری دۆستایه‌تی دروست ده‌کرێت.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا گوتیشی: ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌مان هه‌یه هاوپه‌یمانانی ئێمه به وردبینییه‌وه ئه‌رکه‌کانیان ڕاپه‌ڕێنن چوونکه ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بزانن که PYD/YPG برای خوێنیی PKKیه. داعش‌یش وه‌ک ئه‌وان گرووپێکی تیرۆریستییه. به شێوه‌ی ئاشکرا ڕایده‌گه‌یێنم که تیرۆری باش و خراپمان نییه. تیرۆر، تیرۆره. PKK هه‌رچی که بێت داعش‌یش هه‌مانه. ئه‌لقاعیده هه‌ر چی بێت جه‌ماعه‌تی گوله‌نیش وایه. تورکیا چاوی نه‌بڕیوه‌ته مه‌ڵبه‌ندی هیچ که‌س. له جرابلۆس و باب ئه‌وه‌تان بینی. له‌و شوێنه‌دا برایانی سووریی ئێمه ده‌ژین. له عه‌فرینیش هه‌مان کار ئه‌نجام ده‌ده‌ین. له‌و کاته که کۆتایی به کاره‌کانمان هات عه‌ره‌ب، کورد و تورکمانه‌کانی ئه‌و شوێنه که ناچار بوونه ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ بێڵن دووباره ده‌گه‌ڕێنه‌وه. ئێمه له ناوچه‌که ئارامشمان ده‌وێت، چیتر نامانه‌وێت خه‌ڵکی سڤیل زیاتر له‌وه خه‌سار ببینن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ینی ئاکیت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment