عه‌لاوى: به‌شه‌ بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان سیاسییه‌ و بۆ گوشاره‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگرێكى سه‌رۆك كۆمار، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆى پێشێلكاریی ده‌ستووری، فوئاد مه‌عسووم یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراقی بۆ په‌رله‌مان نارده‌وه‌. جه‌ختیشی كرده‌وه‌، كه‌ ڕێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سیاسییه‌ و بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر هه‌رێمه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، لەو بارەیەوە بە سۆمەریە نیووزی وت: "یاسای بودجه‌ پێشێلكاری و كێشه‌ى ده‌ستوورى زۆرى تێدایه‌، بۆیه‌ سه‌رۆك كۆمار بۆ په‌رله‌مانى گه‌ڕانده‌وه‌، ئه‌وه‌ش مافی خۆیه‌تى.

ناوبراو باسى له‌وه‌ش كرد، كه‌ ئه‌وكاته‌ى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بووه‌، ڕێژه‌ى 17%ى بودجه‌ى به‌ هه‌رێمى كوردستان داوه‌، له‌به‌ر پێشمه‌رگه‌ و پرسه‌ ئیدارییه‌كان، هه‌روه‌ها بۆ بووژاندنه‌وه‌ى ژێرخانى هه‌رێم، بووه‌، گوتیشی: "ڕێژه‌ى بودجه‌ى هه‌رێم له‌ یاسای بودجه‌ى سیاسییه‌ و بۆ فشارخستنه‌ سه‌ر كوردستانه‌".

پێشتر سه‌رۆكایه‌تیى كۆمارى عێراق، ڕای­گه‌یاند، كه‌ فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆكى كۆمار، یاسای بودجه‌ى بۆ په‌رله‌مان گه‌ڕانده‌وه‌: "زیاتر له‌ 30 خاڵى تێدایه‌ كه‌ پێچه‌وانه‌ى یاسای به‌كاربه‌ره‌كانن".

News Code 12664

Your Comment

You are replying to: .
captcha