بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دکتور عەلی لاریجانی سەرۆکی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی دوانیوەڕۆی ئەوڕۆ شەممە ٢٦ی ڕەشەمە لە ڕێگای نامەیێکەوە بۆ سەرۆککۆمار یاسای بودجەی گشتیی وڵات بۆ ساڵی ٩٧ی ڕاگەیاند کە لەلایەن نوێنەرانی خەڵک و شۆرای نیگابانەوە پەسند کراوە.
پرۆژەیاسای بودجەی ٩٧ لە سەرماووەزی ساڵی ٩٦ لەلایەن دەوڵەتەوە ئاراستەی مەجلیس کرا و ماوەی ١٣ ڕۆژ بریتی لە ٢٠ دانیشتنی جیاواز نوێنەرانی مەجلیس تاوتوێیان کرد و لە کۆتاییدا بە ١٤٨ دەنگی ئەرێنی و ٣٨ دەنگی نەرێنی و ٣ دەنگی بێلایەن لە هۆڵی سەرەکیی مەجلیسدا پەسەند کرا.
لەلایێکی دیکەشەوە شۆرای نیگابان لەسەر ٧٨ خاڵی پرۆژەیاساکە تێبینیی هەبوو کە پاش ٣ جار ئازوگوێز کردن نێوان مەجلیس و شۆرای نیگابان کێشەکان چارەسەر کران و لە ئەنجامدا یاساکە بۆ جێبەجێ کردن ئاراستەی سەرۆککۆمار کرا.
کۆدی هەواڵنێر: ٦٠١٠٥
Your Comment