هێرشی قورسی تورکیا بۆ سەر پەکەکە لە هەرێمی کوردستان

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- به‌رپرسێكی یه‌كێتی نوێترین زانیاریی له ‌باره‌ی‌ دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه‌وه‌ ئاشكرا ده‌كات و ڕایدەگەیێنێت: "شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا جیاوازه ‌و په‌كه‌كه‌ش به‌رگری قورس ده‌كات".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لوقمان وه‌ردی لێپرسراوی كۆمیته‌ی چۆمانی یه‌كێتیی به ‌SNNی ڕاگه‌یاند، ماوه‌ی سێ ڕۆژه‌ شه‌ڕێكی قورسی زه‌مینی و ئاسمانیی له ‌نێوان گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه ‌و سوپای توركیا له ‌ناوچه‌كانی خواكوڕک و برادۆست ده‌ستپ ێكردووه ‌و به‌یانیی ئه‌مڕۆ 17ی 3ی 2018، تاڕاده‌یێک شه‌ڕی زه‌مینی و به‌ره‌یی وه‌ستاوه ‌و ته‌نها فڕۆكه‌كانی توركیا بۆردوومان و چاودێریی ناوچه‌كانی خواكوڕک و برادۆست ده‌كه‌ن.

ناوبراو وتیشی: "دوێنێ 16ی 3ی 2018، له ‌گونده‌كانی ئێشم، كانی ڕه‌ش، سۆره‌ک و سه‌رچه‌مانێ كه‌ ده‌كه‌ونه‌ دامێنی چیای ئاوده‌ل كێوی له ‌ناوچه‌ی خواكوڕک، شه‌ڕێكی زه‌مینی قورس ڕویداوه‌ و به‌گوێره‌ی‌ زانیارییه‌كانیش، سوپای توركیا به ‌چه‌كی قورسه‌وه‌ له ‌چه‌ند گوندێک پێشڕه‌ویی كردووه‌.

به‌وته‌ی به‌رپرسه‌كه‌ی یه‌كێتیی، توركیا به‌ ناردنی سه‌رباز بۆ ناوچه‌كه‌ له ‌ڕێگه‌ی كۆپته‌ره‌وه‌ به‌رده‌وامه ‌و گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه‌ش به‌رگرییێكی سه‌خت ده‌كه‌ن.

ناوبراو ئه‌وه‌شی‌ وت کە شه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌مجاره‌ی توركیا جیاوازه‌ و ئێستا سوپای ئه‌و وڵاته‌ به ‌زه‌مینی هێرش ده‌كات و هێز كۆ ده‌كاته‌وه‌، له ‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها بۆردوومانی ئاسمانی سنووره‌كه‌ی ده‌كرد.

لوقمان وه‌ردی باسی له‌وه‌ش كرد "هه‌رچه‌نده‌ شه‌ڕه‌كه‌ دووره‌ له ‌شوێنی نیشته‌جێ بوونی هاوڵاتییان، به‌ڵام ترس و دڵه‌ڕاوكێی‌ لای خه‌ڵكی سنووره‌كه‌ دروست كردووه‌، په‌لاماره‌كه‌ی‌ توركیاش بۆ فشارخسته‌سه‌ر په‌كه‌كه‌یه‌، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رقاڵی پشتیوانی كردن له‌ عەفرین نه‌بێت و له ‌یه‌كتریان دابڕێنێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 12656

Your Comment

You are replying to: .
captcha