سێ ملیار دینار بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان ده‌كرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "له‌ بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقدا سێ ملیار دینار بۆ دروست كردنی هۆڵێک له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ته‌رخان كراوه‌".

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، د. موسه‌ننا‌ ئه‌مین ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ فراكسیۆنی یه‌كگرتووی ئیسلامی به‌ (باسنیوز)ی ڕاگه‌یاند: "له‌ بودجه‌ی ساڵی 2018ی عێراقدا سێ ملیار دینار بۆ دروست كردنی هۆڵێک له‌ پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌رخان كراوه‌".

ناوبراو ڕوونیشی كرده‌وه‌ و گوتی: "ته‌رخان كردنی ئه‌م سێ ملیار دیناره‌ به‌ ڕێكکه‌وتن بوووه‌ له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق له‌ ڕۆژی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی عێراق له‌ كۆشكی سه‌رۆكی كۆمار".

به‌ گوته‌ی ئه‌و په‌ڕله‌مانتاره‌، چاوه‌ڕوانی ئه‌وان زۆر له‌و پاره‌ گه‌وره‌تره‌ و داواكارییان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌كوو پارێزگایێک هه‌موو پێداویستییه‌كانی بۆ دابین بكرێت و ستراكچه‌ر و بونیادی هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ڕووی پارێزگاوه‌ ته‌واو بكرێت و هه‌موو وه‌زاره‌ته‌كان پشک و فه‌رع و به‌ڕێوبه‌رایه‌تییان به‌ فه‌رمی له ‌ناویدا بكه‌نه‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره گوتیشی: "ڕه‌دی ئه‌وه‌شمان دایه‌وه‌ كه‌ هه‌ڵه‌بجه‌ وه‌ک پارێزگا مه‌ناسێنن چوونكه‌ ئێمه‌ گوتمان هه‌ڵه‌بجه‌ به‌پێی حكوومی و ده‌ستوور پارێزگایه و ده‌ستوور هه‌موو بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی پێش (2003)ی په‌سه‌ند كردوووه‌ كه‌ یه‌كێكیان به‌ پارێزگا كردنی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 12648

Your Comment

You are replying to: .
captcha