به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕۆژنامه‌ی گلۆپاڵ تایمزی چینی بڵاوی کرده‌وه کۆمپانیای گه‌ردوون، زانست و ته‌کنۆلۆجیای چین به ھه‌ماھه‌نگی له‌گه‌ڵ ئاکادیمیای ته‌کنۆلۆجیای ھه‌ڵدانی ڕۆکێتی چین و نه‌خۆشخانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی Tiencin Teda گه‌شه‌یان به دڵێکی ده‌ستکرد (دڵی ئاسمانی) داوه که به سایه‌ی ته‌کنۆلۆجیای رۆکێت زیانی ده‌ماره‌کانی دڵ که‌متر ده‌بێته‌وه و سوڕی خوێنیش باشتر ده‌بێت.
ھاوکات ده‌رفه‌ت بۆ کارا کار کردنی دڵ ده‌ڕه‌خسێنێت و وزه‌ی زیاتریش به دڵ ده‌دات و به‌م پێیه‌ش ته‌مه‌نی دڵ درێژتر ده‌کات.
دڵی ده‌ستکرد به "دڵی ئاسمانیش"یش ده‌ناسرێت. سه‌ره‌تا ژماره‌یێک تێستی بۆ کرا له ئێستاش له‌سه‌ر ئاژه‌ڵ تاقی ده‌کرێته‌وه.
پێشبینی ده‌کرێت نرخی دڵی ده‌ستکرد (دڵی ئاسمانی)ی چینی به گوێره‌ی دڵی ده‌ستکردی هاورده‌کراو ھهرزارتر بێت که تێچووی دڵی ده‌ستکردی هاورده‌کراو ده‌گاته ١٥٢ ھه‌زار دۆلار.
دڵی ده‌ستکرد بۆ ئه‌و که‌سانه ده‌گوازرێته‌وه که چاوه‌ڕێی نه‌شته‌رگه‌ری گواستنه‌وه‌ی دڵ ده‌که‌ن یاخود گواستنه‌وه‌ی دڵیان بۆ ناکرێت.
بۆ یه‌که‌مجار له ساڵی ٢٠١٣ له نه‌خۆشخانه‌ی George Pompidou له فه‌ڕه‌نسا دڵی ده‌ستکرد بۆ نه‌خۆشێکی ته‌مه‌ن ٧٠ ساڵان گواسترا بوووه‌وه.
سه‌رچاوه: ئه‌نادۆڵو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment