به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، بینالی یێڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا له لێدوانێکدا کاردانه‌وه‌ی توندی دژ به په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا پیشان دا و ڕای‌گه‌یاند: له کاتێکدا که ئه‌وان له‌سه‌ر کورسیی گه‌رمی خۆیان داده‌نیشن تورکیا بۆ ڕێگری له په‌ره‌پێدانی تیرۆر هه‌م بۆ وڵاته‌که‌ی و هه‌م بۆ وڵاتی ئه‌وان شه‌ڕ ده‌کات. له ڕاستیدا ئه‌وه تورکیایه که ئه‌ورووپا له تیرۆر ده‌پارێزێت. له جیاتی گرتنه‌به‌ری بڕیارگه‌لێک ده‌بێ له هه‌موو حاڵ‌دا دوعا به گیانی تورکیا بکه‌ن. له چ کاتێک گرووپه تیرۆریستییه‌کان وه‌کوو PKK، PYD و YPG بوونه‌ته "هێزی کورد"؟ ده‌وڵه‌تێکی وا هه‌یه که هێزێکی له‌ژێر ناوی "هێزی کورد" ببێت؟ تێکڕای ئه‌مانه بڕیارێکی به بێ دوورنواڕ، گه‌مژانه و بڕیاری هه‌ندێک مرۆڤه که ئاگایان له کێشه‌کانی ناوچه‌که نییه. ئێمه ده‌زانین که چ که‌سگه‌لێک له پشت ئه‌و بڕیارانه‌ن. به ڕاستی جێگای شه‌رمه کشوه‌رێکی گه‌وره وه‌کوو ئه‌ورووپا ته‌سلیمی گرووپه تیرۆریستییه‌کان بوووه.
ناوبراو له درێژه‌دا جه‌ختی کرده‌وه: ئۆپه‌راسیۆنی عه‌فرین درێژه‌ی هه‌یه. هێشتاکه پرسێک ئاراسته نه‌کراوه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی که ئۆپه‌راسیۆنه‌که له‌و ڕۆژه کۆتایی پێ دێت و له‌و ڕۆژه له عه‌فرین ده‌چینه ده‌ره‌وه. له هێزێکی چه‌کدار قسان ده‌که‌ین که دزه‌یان کردۆته ناو خه‌ڵکی سڤیل. شه‌ڕ له‌گه‌ڵ تیرۆریستان و ئه‌نجام‌دانی ئۆپه‌راسیۆن به بێ خه‌سار گه‌یاندن به خه‌ڵکی سڤیل کارێکی ئاسان نییه. له‌و ئۆپه‌راسیۆنه‌دا پرسی جوگرافیاش له‌ئارادایه. به‌م بۆنه‌وه قسه کردن له ڕێککه‌وتێکی دیاری‌کراو له‌ئارادا نییه. کاتێک که کاره‌که‌مان ته‌واو بێت ده‌چینه ده‌ره‌وه. ئێمه نامانه‌وێت له‌و شوێنه بمێنینه‌وه.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی هابر 7
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment