عه‌فرین هه‌ڵه‌بجه‌ی 2018یه‌/ ژنان و منداڵان یه‌که‌مین قوربانیانی بوردومانه‌کانی سوپای تورکیان

به‌شی سووریا- به‌رپرسی ڕاگەیاندنی سوپای دیموکراتیکی سووریا له‌ ساڵڕۆژی بوردومانی کیمیاییی هەڵه‌بجه‌، عه‌فرینی به‌ هەڵه‌بجه‌ی ساڵی 2018 ناو برد که‌ به‌ ده‌ستی ئه‌ردۆغان خه‌ریکه‌ ده‌ڕووخێت. ناوبراو ڕه‌خنه‌ی گرت له‌ بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای جیهانی له‌ به‌رانبه‌ر کوشتوبڕی ژنان و منداڵانی عه‌فرین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕێدوور خه‌لیل به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی سوپای دیموکراتیکی سووریا ڕۆژی ڕابردوو له‌ ساڵڕۆژی بوردومانی شاری هەڵه‌بجه‌، عه‌فرینی به‌ هەڵه‌بجه‌ی ساڵی 2018 ناو برد.

خه‌لیل، ئه‌ردۆغانی به‌ تاوانبار ناو برد و وتی: "ئه‌مڕۆ سییه‌مین ساڵڕۆژی قەتڵ و عامی خه‌ڵکی هەڵه‌بجه‌یە. ئەوکات سەردەمی سەدام بوو به‌ڵام ئێستا سه‌رده‌می ئه‌ردۆغانه‌. عه‌فرین له‌ لایه‌ن ئه‌ردۆغان، تاوانباری گەورەی ئەم سەدەیە بۆته‌ هەڵه‌بجه‌ی 2018. "

ناوبراو وتیشی: ژنان و منداڵان یه‌که‌مین قوربانییانی بوردومانه‌کانی سوپای تورکیان و ڕه‌خنه‌ی له‌ کۆمه‌ڵگای جیهانی گرت به‌ بۆنه‌ی بێده‌نگ بوون هه‌مبه‌ر کوشتوبڕی هاووڵاتییانی عه‌فرین.

ڕێدوور خەلیل زیادیشی کرد: "کوشتوبڕی هەڵه‌بجه‌ به‌ گازی کیمیایی له‌ بێده‌نگیی کۆمه‌ڵگای جیهانی ڕووی دا و ئێستاش عه‌فرین به‌ فڕۆکه‌ و تۆپ و مووشه‌که‌وه‌ خه‌ریکه‌ دەکەوێت و جیهان خۆی لێی که‌ڕ کردوووه‌."

سه‌رچاوه‌: هاوارنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 12644

Your Comment

You are replying to: .
captcha